دەربارەی دكتۆرەكەم
یەکەمین ڕێنیشاندەری زیرەکی پزیشکی لە کوردستان
دکتۆرەکەم پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە کە ئامانجی سەرەکی ئاسانکارییە بۆ هاوڵاتیان. ئێمە تێبینی ئەوەمان کرد کە دۆزینەوەی ناونیشان و کاتی دەوامی پزیشکەکان لە شارەکانماندا کارێکی قورسە. بۆیە بڕیارمان دا ئەم پلاتفۆرمە دروست بکەین تا هەموو زانیارییەکان لە یەک شوێندا کۆبکەینەوە
ئاسان و خێرا
بە چەند چرکەیەک باشترین پزیشک و چارەسەرکار بدۆزەرەوە لە شارەکەی خۆت
زانیاری پشتڕاستکراوە
ئێمە هەوڵ دەدەین زانیارییەکان (ناونیشان، ژمارە، کات) بە وردی نوێ بکەینەوە
١٠٠٪ بێ بەرامبەر
ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتیان بەخۆڕاییە
